قوتابخانەکانی ستيرلینگ ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات
١٧ـی کانوونی یەکەم ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، کە لە ساڵی 2009 پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریی کردووە.
ئاڵای کوردستان پێکهاتووە لە سێ رەنگی سەرەکی کە خۆرێك لە نێوەندیدایە. سوور هێمای خوێنی شەهیدان و بەردەوامی خەباتە بۆ ئازادی. سپی هێماى ئاشتی و یەکسانييە. سەوز گوزارشت لە جوانی و دیمەنەکانی کوردستان و ژیان دەکات، بیست و یەک تیشکی خۆرەیش هێمايە بۆ 21ـی ئازار (نەورۆز) و ڕەنگی زەردی خۆرەکەش هێماى سەرچاوەی وزە و ڕووناکييە بۆ خەڵک.
قوتابخانەکانی ستيرلینگ هەوڵدەدات نەوەیەک پەروەردەبکات کە هاوتەریب لەگەڵ پەیوەست بوونیان بە نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکانەوە، زانستی مۆدێرن و ئەخلاقی گشتگیر و دیسپلینی پێویست بەکار بهێنن بۆ سوودگەیاندن بە کۆمەڵگەی جیهانيى لە ڕێگەی حیکمەت و بەزەیی و سەرکردایەتیکردنەوە.