• 2024/02/26

قوتابخانەکانی ستیرلینگ سپۆنسەری پلاتفۆرمی ئی-کتێبخانەی هەرێمی کوردستانە

بە سپۆنسەری قوتابخانەکانی ستیرلینگ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ 25ـی شوباتی 2024 بە فەرمی پلاتفۆرمی ئی-کتێبخانەی کردەوە. مەراسیمەکە لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی وەک د.ئالان حەمە سەعید (وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان)، د. ئومێد ئاروزەری (بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ)، بەڕێز ئومێد خۆشناو (پارێزگاری هەولێر)، و نوێنەرانی UNICEF, UNHCR، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و وەزارەتی پەروەردە. ئامانجی ئەم پلاتفۆرمە دیجیتاڵییە، شۆڕشە لە دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە و زانیاری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. وە تایبەتمەندییەکانیشی بریتین لە:

  • کتێبخانەی ئەلیکترۆنی بەرفراوان: قوتابییان دەتوانن لە ڕێگەی کۆدە تایبەتەکانیانەوە دەستیان بە کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە کتێب و بڵاوکراوە پەروەردەییەکان بگات.
  • تێڕوانین و بڕیاردان لەڕێی داتاوە: پلاتفۆرمەکە چاودێری ئاماری خوێنەران دەکات و لە ڕێگەی هێڵکاری و دەقەوە پیشانی دەدات، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چاودێری چالاکییەکانیان بکەن و ستراتیژییەکانیان بەپێی ئەوە دابڕێژن.

د. ئومێد ئاروزەری جەختی لە پابەندبوونی قوتابخانەکانی ستیرلینگ کردەوە بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکان لە ناوچەکەدا. قوتابخانەکانی ستیرلینگ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە سپۆنسەرکردنی ئی-کتێبخانە، کە سەرچاوە پەروەردەییەکان دەخاتە بەردەستی قوتابییان و پەروەردەکاران لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا. پلاتفۆرمی ئی-کتێبخانە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پێشخستنی پەروەردە و بڕیاردان لەڕێی بەکارهێنانی داتاوە لە ناو هەرێمی کوردستان. پەروەردەکاران بەهێزتر دەکات، هانی خوێندکاران دەدات بۆ بەرەوپێشچوون، و ڕێگە خۆش دەکات بۆ داهاتوویەکی گەشاوەتر لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە.