• 2023/11/22

قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر لە ڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆندا بۆنەیەکی ڕێکخست

لە 21ی تشرینی دووەمی 2023، قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر، براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر، بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن، چالاکییەکی ڕێکخست، کە 45 کەناڵی عێراق و هەرێمی کوردستانی کۆکردەوە. د. ئومێد ئاروزەری بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستێرلینگ و د. هەڤاڵ سامی بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر بە گەرمی پێشوازییان لە میوانە بەڕێزەکان کرد. چەند کەسایەتییەکی دیاری میدیا بەشدارییان لە بۆنەکەدا کرد، لەوانە ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، سمکۆ عەبدولکەریم، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان - لقی هەولێر، و نەرمین سندی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. جێگەی سەرنجی ڕۆژەکە ئەو بەهرە ناوازە بوو کە لەلایەن قوتابییانەوە لە ڕێگەی نمایشێکی ئۆرکێسترای جوان و چالاکی سەرنجڕاکێشی جیاوازەوە بەرچاوخرا. وەک نیشانەی پێزانینێک بۆ ماندووبوونیان لە میدیادا، نوێنەری کەناڵەکان پلاکێتی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.