زمانی عەرەبی یەکێکە لەو زمانانەی کە زۆرترین قسەی پێدەکرێت لە جیهاندا. لە سەرەتاى سەدەی حەوتەمدا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەريهەڵداوە. ڕۆژانە زیاتر لە 400 ملیۆن کەس گفتوگۆ بە زمانى عەرەبى دەكەن. لە 18ی کانوونی يەكەمى ساڵى 1973، نەتەوە یەکگرتووەکان زمانی عەرەبی وەک یەکێک لە شەش زمانە فەرمييەكەى نەتەوە یەکگرتووەکان ناساند ودانينا بە گرنگی و بەکارهێنانی بەربڵاويدا لە سەرانسەری جیهاندا. لە ساڵی 2012ەوە هەموو ساڵێک لە 18ی کانوونی يەكەمدا ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی ياددەكرێتەوە. قوتابخانەکانی ستيرلینگ پڕۆگرامى خوێندنى هاوسەنگ پێشکەش دەکەن کە لەگەڵ فەرهەنگ و كلتورى نیشتمانیدا بگونجێت. شانازى دەكەين بەوەى كە قوتابييانمان تا كاتى دەرچوونييان لەگەڵ ئەوەى كە قسەكەرێكى نايابى زمانى دايكيانن، بە هەمان شێوە قسەكەرێكى ناياب و سەركەوتووى زمانە بيانييەكانن.
لە قوتابخانەکانماندا وانە سەرەکییەکانی وەک بیرکاری و زانست بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە لە رێگای ..
Stirling Schools are authorized test centers to run the Cambridge YLE (Starters, Movers, Flyer..
Stirling Enriched Education Model (EEM) Activities Exhibition 2022 Stirling Enriched Educatio..
پەروەردەی ئێمە پشتبەستووە بە کوالێتی و سەرچاوەی دەوڵەمەند، دیجیتاڵ و سەرچاوەی ئۆنڵاینی دەوڵەمەند ..