• 2023/07/03

قوتابیانمان لە ڕیزبەندی 3 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی ویزاری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022-23

بە ئەوپەڕی خۆشحاڵییەوە و پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە قوتابییە سەرکەوتووەکانمان دەکەین کە توانیان لە ڕیزبەندی 3 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی ویزاریدابن. یەکەم: شاد شوان دووەم: ئەرین شوان و یاد هونەر بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆی گشتی 3 قوتابیمان توانیان لە ڕیزبەندی 3 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی ویزاریبن و خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەریەک لەم قوتابییە ناوازانە بەبۆنەی کۆڵنەدان و خۆڕاگری و هەوڵدانی بێوچانیان بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئاستی ئەکادیمی. دووبارە پیرۆزتانبێت پاڵەوانەکان، وە ڕێز و پێزانینێکی زۆر ئاڕاستەی مامۆستایان و دایکان و باوکان دەکەین بۆ ماندوبوون و هەوڵە بێوچانەکانیان.