• 2023/09/06

مەراسیمی خەڵاتکردنی قوتابییە سەرکەوتووەکانی تاقیکردنەوەکانی ویزاری و نیشتیمانی و ئۆڵۆمپیادە نێودەوڵەتییەکان

دوێنێ لە هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵات بەخشرایە قوتابییە سەرکەوتووەکانی هەولێرمان لە تاقیکردنەوەکانی ویزاری و نیشتیمانی و بەشداربووانی ئۆڵۆمپیادە نێودەوڵەتییەکان. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی د.ئومێد ئاروزەری، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ، د. هەڤاڵ سامی بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر، بەڕێز بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری وەزیری پەروەردە، بەڕێز ئەحمەد صابر، سەرۆکی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، خاتوو هۆزان تەحسین، بەرپرسی پەیمانگا و قوتابخانە ناحکومییەکان، بەڕێز سەعید یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی هەولێر، دایک و باوکی قوتابیان و مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانەکانمان بەڕێوەچوو. ئەم مەراسیمە ڕێگەیەکی گونجاو بوو بۆ ڕێزلێنان لە ماندووبوونی ئەم قوتابییە سەکەوتووانەمان.