• 2022/03/09

STIRLING SCIENCE FAIR 2022

پێشانگای زانستی و پرۆژەکانی ستیرلینگ 

پێشانگای زانستی ستیرلینگ بۆنەیەکی پەروەردەییە کە قوتابیانمان لە شارە دیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵدەستن بە نمایشکردنی چالاکی و پرۆژە و داهێنانە زانستییەکانیان بۆ رای گشتی. بۆ ساڵی 2022 پێشانگای زانستی ستیرلینگ  لە بەرواری 3ی ئازاری 2022 لە فامیلی مۆڵ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

گروپی قوتابخانەکانی ستیرلینگ ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە سەرکەوتووانە چەندین قوتابخانەی تایبەت ونێودەوڵەتی لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەبات، قوتابخانەکانی ستیرلینگ  خزمەتی زیاد لە ١٢،٠٠٠ قوتابی دەکات لە 58 قوتابخانە و 31 کامپوس لە 8 شاری جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستان.

پێشانگای زانستی ستیرلینگ کۆتا پێشانگای پرۆژە و بیرۆکە براوەکانی ئۆلۆمپیادی نیشتیمانی عێراق ناسراو بە (INPO)ـیە لە هەر یەک لە شارە بەشداربووەکان. لە بۆنەی ئەمساڵدا 51 پرۆژە لەلایەن 94 قوتابی نمایشدەکرێن، هەروەها چەندین چالاکی جۆراوجۆری زانستی و هاندانی بیرۆکەی زانستی تێدادەبێت.

پێشانگای زانستی ستیرلینگ میوانداری دەکات لە 6 پرۆژەی 11 قوتابی لە بەغداد، 4 پرۆژەی 6 قوتابی لە بەسرە، 6 پرۆژەی 11 قوتابی لە کەرکوک، 6 پرۆژەی 10 قوتابی لە دهۆک، 6 پرۆژەی 9 قوتابی لە سلێمانی و 23 پرۆژەی 47 قوتابی لە هەولێر.