• 2023/06/02

فێرکردنی زمانی ئینگلیزی

لە قوتابخانەکانماندا وانە سەرەکییەکانی وەک بیرکاری و زانست بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە لە رێگای چوارچێوەی کار و پەیڕەوی نێودەوڵەتی.

ئەو چوارچێوەی زمانی ئینگلیزییەی کە پەیڕەوی دەکەین، پشتبەستووە بە چوارچێوەی کاری هاوبەشی ئەوروپی سەبارەت بە سەرچاوەکانی زمانەوانی (CEFR)، کە دڵنیایی دەدات لە ڕێبازێکی ستاندارد بۆ لێهاتوویی زمان. وە کوالێتی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیمان لەلایەن زانکۆی کامبریجەوە پاڵپشتی دەکرێت.

هەروەها بڕوانامەی نێودەوڵەتی بۆ ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی دابین دەکەین.

لەوەش زیاتر، قوتابخانەکانمان چەندین هەل دەڕەخسێنن بۆ قوتابییان تاکو بتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان بکەن تایبەت بە ئاستی خۆیان. ئەم تاقیکردنەوانەش توانستی زمانەوانی قوتابییەکانمان هەڵدەسەنگێنن و بڕوانامەی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەن.

ئێمە باوەڕمان بە ڕێبازێکی پەیوەندیدارانە هەیە بۆ فێربوونی زمان، کە قوتابییان بەردەوام بەشداربن لە بەرەوپێشبردنی توانای زمانەوانیان لەڕێی چالاکی مانادارەوە. بە تێکەڵکردنی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە گشت بابەتەکاندا و بەکارهێنانی سەرچاوەی کوالیتی  ڕاگەیاندنی زانکۆی کامبریج، هەوڵدەدەین ئەزموونێکی فێربوونی گشتگیر و کاریگەر بۆ قوتابییانمان دابین بکەین.