• 2023/09/10

کاتی خوێندنەوەی ڕۆژانە لە قوتابخانەکانی ستیرلینگ

لە قوتابخانەکانی ستیرلینگ، ئێمە پابەندین بە پەروەردەکردنی فێرخوازانیێک کە بەتەواوی ژیانیان هەوڵی فێربوون بدەن. وە دەزانین کە چاندنی خووی خوێندنەوە کلیلی کردنەوەی دەستکەوتە بێسنوورەکانە. لێکۆڵینەوە و ئەزموونەکانمان تیشکیان خستۆتە سەر هێزی خوێندنەوە. کە وشەزانی فراوانتر دەکات، پاراوی لە خوێندنەوەدا باشتر دەکات و یارمەتیدەری سەرکەوتنە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. هەر بۆیە هەموو ڕۆژێکمان دەستپێدەکەین بە 15خولەکی تایبەت بە خوێندنەوە لە وانەی یەکەمدا. دەمانەوێت قوتابییەکانمان جیهانە نوێیەکان بگەڕێن و شتی نوێ فێربن و مێشکیان فراوانتر بکەن. لە کۆمێنت پێمان بڵێ کتێبی دڵخوازت کامەیە.