قوتابخانەکانمان
گروپی قوتابخانەکانی “ستیرلینگ” 28 ساڵ لەمەوپێش لە هەرێمی کوردستان و عێراق دامەزرێندرا و ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە لە سەرتاسەری وڵاتدا بە سەرکەوتوویی کاردەکات لە بواری قوتابخانەی تایبەت و نێودەوڵەتیدا.
تێیدا کوالێتییەکی بەرزی خوێندن پێشکەشدەکات، کە بە بوارە جیاوازە پەروەردەییەکانی دیجیتاڵی سەردەم گەنگەشە دراوە. قوتابخانەکانی ئێمە بڕوانامە و مۆڵەتیان هەیە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا باوەڕپێکراوە.
ئامانجی ئێمە بنیادنانی تاکێکی سەربەخۆ، خود بڕوا، بەڕێز، کۆڵنەدەرە کە خاوەن ئەتەکیەتێکی بەهێز بێت.
قوتابخانەکانی “ستیرلینگ” لە 8 شاری عێراق و هەرێمی کوردستان.
بە براندەکانی:
قوتابخانەکانی یونایتد ساینس لە سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید
قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر لە هەولێر و سۆران
قوتابخانەکانی ئیشق بەغداد لە بەغداد
قوتابخانەکانی ئیشق بەصرە لە بەصرە
قوتابخانەکانی کەرکوک چاغ لە کەرکوک
قوتابخانەکانی ئیشق دهۆک لە دهۆک