• 2023/08/04

کواڵیتی مامۆستا

مامۆستاکانمان دلسۆز و بەئەزموونن کە خولیای وانەوتنەوەیان هەیە. ئەوان شارەزان لە بابەتەکانیان و هەمیشە بەدوای ڕێگەی نوێدا دەگەڕێن بۆ بەشداریپێکردن و ئیلهامبەخشین بە قوتابییەکانیان. ئێمە وەبەرهێنانێکی زۆر لە گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستاکانمان دەکەین. کە بەدرێژایی ساڵ کۆبوونەوە و وۆرکشۆپ و ڕاهێنان پێشکەشی مامۆساکانمان دەکەین وە ڕێکخستنی پڕۆگرامی گەشەپێدانی پیشەیی بۆ مامۆستاکانمان لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمانەوە. هەروەها ستانداردێکی بەرزمان هەیە بۆ کوالیتی مامۆستا. هەموو مامۆستاکانمان بڕوانامەدار و خاوەن ئەزموون و نمونەن. چوارچێوەی بەردەوامی پەرەپێدانی پیشەییمان بە باشی پلانی بۆ دانراوە و کاریگەرە و لەلایەن بەرپرسانی پەروەردەوە چاودێری دەکرێن. ئێمە دڵنیاین کە مامۆستاکانمان باشترینن لە کارەکەدا، و پابەندین بە دابینکردنی ئەو سەرچاوانەی کە پێویستیانە بۆ سەرکەوتن.