• 2023/11/28

سەرکەوتنی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە ئاڵنگاری بیرکاری نێودەوڵەتی (IMC) 2023

قوتابییەکانمان توانیان 4 میدالیای زێڕ و 5 میدالیای زیو و 21 میدالیای برۆنز بەدەستبهێنن لە ئاڵنگاریی بیرکاری نێودەوڵەتی (IMC) 2023 لە نێوان 13632 قوتابی لە 115 وڵاتەوە و بەهرە و توانای ناوازەی خۆیان لە وانەی بیرکاریدا نیشان بدەن. ئاڵنگاریی بیرکاری نێودەوڵەتی (IMC) ئۆنلاینە و بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک پێشبڕکێیەکی جیهانی دیار دادەنرێت سەبارەت بە وانەی بیرکاری، کە قوتابییان دەتوانن لە سەرجەم ئاستە ئەکادیمییەکان و تەمەنەوە لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری بکەن. ئەم دەستکەوتە نایاب و ناوازەیە پیرۆزە لە قوتابیان و مامۆستایانمان.