• 2023/11/12

قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر بەخێرهاتنی شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر دەکات

قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر, براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە هەولێر، بە شانازییەوە میوانداری پ.ی.د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و وەفدی یاوەرییان کرد. شاندەکە لە ماوەی سەردانەکەیاندا لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە پرۆسەی پەروەردەی مۆدێرن و ئاسانکارییەکانی قوتابخانەکانمان. بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ، دکتۆر ئومێد ئاروزەری، و بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر، دکتۆر هەڤاڵ سامی، بەخێرهاتنی شاندەکەیان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەردانەکەیان دەربڕی. هەروەها جەختیان لە گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنی ئەکادیمی. پ.ی.د. کامەران دەستخۆشی لە قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر کرد بۆ پابەندبوونی بە پێشکەشکردنی خوێندنی کوالیتی بەرز بۆ قوتابییەکانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و گرنگیدان بە داهێنان. سەردانەکە بە گفتوگۆیەک سەبارەت بە داهاتووی پەروەردە کۆتایی هات. وە هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستی بەردەوامی وەبەرهێنان لە پەروەردە و گرنگی ئامادەکردنی قوتابییان بۆ ئاستەنگەکانی سەدەی بیست و یەکەم.