• 2023/11/14

ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی

لەگەڵمان بن لە یادکردنەوەی مێژووی دەوڵەمەند و ڕۆحی زیندووی شاری سلێمانی و 239ــیەمین ساڵی دامەزراندنی. لە سەرەتای دامەزراندییەوە تا ئەو شارە گەشەسەندووەی ئەمڕۆ، با ڕێز لە میراتی سلێمانی و ئەو گەشەیەی بگرین کە لەسەری بەردەوامبووە. شاری سلێمانی لەساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان دامەزراوە و كراوەتە پایتەختی میرنشینی بابان، كە لەئێستادا بەهۆی چالاكییە بەردەوامە ڕۆشنبیرییەكانیەوە نازناوی "پایتەختی ڕۆشنبیری" پێدراوە.