• 2023/10/04

قوتابییەکمان نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات لە WTT پاڵەوانێتی تێنسی سەر مێز لە دوبەی

زۆر خۆشحاڵین کە ڕاوێژ ئەسکەندەر، قوتابیمان لە قوتابخانەی ئیشقی گوڵانی بنەڕەتی نێودەوڵەتی، خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی شانازیمان پێ ببەخشێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. بە نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، وەرزشەوانە بەتواناکەمان بڕیارە بەشداری لە پاڵەوانێتی بەناوبانگی WTT (تێنسى سەر مێزی جیهانی) لە دوبەی. WTT پێشبڕکێیەکی ساڵانەی ئارەزومەندانی تێنسی سەر مێزە لە سەرانسەری جیهان، کە بەهرە و توانای بەشداربووان نمایش دەکات لە ئاست و تەمەنە جیاوازەکانەوە. لەگەڵمان بن بۆ پشتگیریکردن لە قوتابیمان و هیوای باشترینی بۆ دەخوازین لەم گەشتەیدا. گومانمان نییە کە سەرکەوتوو دەبێت و کۆمەڵێک دەستکەوتی سەرنجڕاکێشمان بۆ دەهێنێتەوە.