• 2023/07/09

دیداری قوتابییانمان لەگەل باڵیۆزی عێراق لە یابان

لەکاتێکدا لە یابانن بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بیرکاری (IMO) 2023، قوتابییەکانمان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد و چاویان بە جەنابی باڵیۆز کەوت. بە بەشداریکردن لە گفتوگۆکەیان لەگەڵ جەنابی باڵیۆز، قوتابییەکانمان چێژیان وەرگرت لەو کاتەی کە لە باڵیۆزخانە بەسەریانبرد، وە جەنابی باڵیۆز هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئەوانیش قسەکانی بەڕێزیان بەرز نرخاند.