• 2024/01/11

دەرچوویەکمان لە فیستیڤاڵی بەناوبانگی تەکنەلۆژیای TECHFEST 2023 پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

شاد کامیل، قوتابی پێشووی کۆلێژەکانی یونایتد ساینس (براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری سلێمانی)، لە فیستیڤاڵی بەناوبانگی تەکنەلۆژیای TECHFEST 2023 پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. وە ئەو لە ئێستادا لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی دەخوێنێت، شاد بە بەهرە و بەشداری چالاکانەی ناسراوە. ئێمە شانازی بە شاد کامیلەوە دەکەنین و لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتەی لێدەکەن. تێکفێست (TECHFEST) کە لە ساڵی 2019 وەک پێشبڕکێی سەرەکی تەکنەلۆژیای عێراق دامەزراوە، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان داهێنەران پەرەپێدەدات و دیمەنی تەکنەلۆژیای وڵاتەکە دەگۆڕێت. ئەم چالاکییە هاوبەشە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە زیاتر لە 75 بەشداربوو و 10،000 ئامادەبوو کۆدەکاتەوە، جەخت لەسەر زیندوویی کۆمەڵگەی تەکنەلۆژیای عێراق دەکاتەوە.