• 2024/01/08

فیستیڤاڵی زمان و کلتوری عەرەبی لە قوتابخانەکانی ئیشق بەسرە

لە ڕێکەوتی 7/1/2024 و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە، و موحسین عوبەید، باڵیۆزی کوێت لە عێراق، فیستیڤاڵی زمان و کلتوری عەرەبی سازکرا لە قوتابخانەکانی ئیشق بەسرە، کە براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگە لە شاری بەسرە. لە فێستیڤاڵەکەدا قوتابییەکانمان بە نمایشی جۆراوجۆری کلتوری هەمووانیان سەرسام کرد. توانرا چەند شوێن و وڵاتی جیاواز ئەزموون بکرێت، وە دەمانەوێت سوپاسێکی بێشوماری قوتابییەکانمان بکەین بۆ بەرجەستەکردنی چەندین نمایشی ناوازە کە تیشکیان دەخستە سەر هەمەجۆریی و تایبەتمەندی کولتوورەکانیان. وە سوپاسی میوانە تایبەتەکان و بەرپرسەکان و هەموو ئەوانە دەکەین کە هاتن و بە ئامادەبوونی دۆستانەیان بۆنەکەیان گەشاوەتر کرد. هەروەها پشتگیری هەموو ئەو دایک و باوکانە بەرز دەنرخێنین کە یارمەتیدەر بوون بۆ سەرکەوتنی ئەم بۆنەیە.