• 2023/09/30

ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان: بە هێزی زمان و پێکەوەبەستنەوەی جیهان

وەرگێڕان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهان و کۆکردنەوەی گەلان پێویستە. یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکاری گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و هاوکاری نێوان کەسانی کولتووری جیاواز. ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان لە 30ی ئەیلولدا بە بۆنەی بەوڵ و ماندوبوونەکانی وەرگێڕەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەچێت. ئەم پسپۆڕانەی زمان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە تێکشکاندنی بەربەستەکانی زمان و پێشخستنی لێکتێگەیشتن و هاوکاری. لە ڕۆژی جیهانی وەرگێڕاندا ڕێز لە کاری پسپۆڕانی زمان دەگرین. ئەوان ئەو پاڵەوانە ماندوو نەناسانەن کە یارمەتیمان دەدەن تاکو بتوانین لێک تێبگەین لە وڵات و زمانە جیاوازەکانەوە.