• 2024/02/20

خاتوو (ئێما نیکۆڵسن)ــی شارۆچکەی وینتەربۆرن بەشداری کۆنسێرتێکی کۆڕی ئێزیدییانی کرد لە قوتابخانەکانی ئیشق دهۆک

لە بەرواری 17ــی شوباتی 2024، خاتوو ئیما (نیکۆڵسن)ــی شارۆچکەی وینتەربۆرن، بە یاوەری ئەندروو مێثڤن، کۆنسێرتە ناوازەکەی کۆری ئێزیدییانی ڕازاندەوە لە قوتابخانەکانی ئیشق دهۆک، براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری دهۆک. بە میوانداری بەڕێز تیمۆسی فیشەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری جیهانی كۆمپانياى پەروەردەيى ستيرلینگ و، دکتۆر ئومێد ئاروزەری، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ، شانبەشانی هەوڵە هاوبەشەکانی دامەزراوەی عەمار، کۆنسێرتەکە سەلماندی کە ئاهەنگێکی سەرنجڕاکێشی ڕۆشنبیری و هاوسەنگی و پەروەردەیە. کۆری ئێزیدیەکان سەرپەرشتی دەکرا لەلایەن پرۆفیسۆر (مایکل بۆکمان)ـــی کۆلێژی کۆنسێرڤاتۆری ترینیتی لابان لە گرینویچ - کە کۆلێژێکی پێشەنگی مۆسیقایە لە بەریتانیا. قوتابییانی ئێزیدی، کە لە قوتابخانەکانی ئیشق دهۆکیش بەشداری خولی ئینگلیزی دەکەن، بە ئامادەبوونی میوانە بەڕێزەکان، کە بریتی بوون لە سەرۆکی شارەوانی دهۆک، بەڕێوەبەری پەروەردە، دایک و باوکانی سەربەرز، و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی ستیرلینگ، جۆرەها گۆرانی فۆلکلۆری سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کرد. سەرەڕای ئەوەش، خوێندکارانی پۆلی دووەمی قوتابخانەکانی ئیشق دهۆک بە نمایشێکی کلتورییانە و بە جلوبەرگی کوردییەوە ئامادەبووانیان سەرسام کرد، و کۆنسێرتەکەیان زیاتر دەوڵەمەندتر پڕچێژتر کرد. خاتوو نیکۆڵسن، بە قووڵی کاریگەر بوو بە ئەدای قوتابییە ئێزیدیەکان، ستایشی بەهرە و دڵسۆزی ئەوانی کرد. وە دەستخۆشی خۆی ئاراستەی مایکل بۆچمان کرد بۆ ڕاهێنانی ناوازەی کۆڕەکە. جگە لەوەش، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەبۆنەی بینین و ئامادەبوونی ناوازەی قوتابییە گەنجەکانی ستیرلینگ لەسەر ستەیجەکە. لە میانی چالاکییەکەدا، خاتوو نیکۆڵسن دیارییەکی پێبەخشرا - ئاڵای کوردستان - کە بەدەست و بە وردی دروستکراوبوو لەلایەن قوتابییەکی تەمەن نۆ ساڵانی قوتابخانەکانی ستیرلینگەوە و ئەم دیارییەشی زۆر بەلاوە جوان و ناوازە بوو. خاتوو نیکۆڵسن لە دەربڕینی سوپاسگوزاریدا بۆ ئەو دیارییە، بەتایبەتی لەلایەن قوتابییەکی گەنجەوە، دەستخۆشی لە لیژنەی قوتابخانەکانی ستیرلینگ کرد و بە 'ناوازەیە قوتابخانەکانی ستیرلینگ، ناوازەیە' سەرسامی خۆی دەربڕی. کۆنسێرتەکە چالاکییەکی بەپێزبوو بۆ قوتابییانی ئێزیدی تاکو بتوانن میراتی دەوڵەمەندی کلتوری و سەرگوزەشتەکانی خۆیان لە ڕێگەی زمانی گشتگیری مۆسیقاوە پێکەوە ببەستنەوە، کە لەلایەن هەوڵە هاوبەشەکانی دامەزراوەی عەمار و قوتابخانەکانی ستیرلینگەوە پاڵپشتی کران.