• 2023/08/10

مەراسیمی خەڵاتکردنی قوتابییەکانمان کە لە 10 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی وەزاری بوون

دوێنێ کۆلێژەکانی یونایتد ساینس (براندی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە سلێمانی) مەراسیمێکی خەڵاتکردنی لە هۆتێل ڕۆتانا سازکرد بۆ ڕێزلێنان لەو قوتابییانەی کە لە 10یەکەمەکی تاقیکردنەوەکانی وەزاری بوون. لە مەراسیمەکەدا د. ئومێد ئاروزەرى بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ و دایکان و باوکانی قوتابییەکان و مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکانی کۆلێژەکانی یونایتد ساینس ئامادەبوون. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، شاد شوان کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، خەڵاتی ئۆتۆمبێلێکی نوێی سفر کیلۆمەتری پێبەخشرا. وە هەروەها قوتابییەکانی دیکەش خەڵاتیان پێبەخشرا. ئەم مەراسیمە ڕێگەیەکی گونجاو بوو بۆ ڕێزلێنان لە ماندووبوونی ئەم قوتابییە سەکەوتووانە لە تاقیکردنەوەکانی وەزاری.