• 2023/08/02

بڕواپێکردن و هاوبەشییەکان

قوتابخانەکانی ستیرلینگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراو و ناسێندراوە لە لایەن یەکێک لە ناودارترین و بەهێزترین ڕێکخراوەکان، City & Guilds. ئەمەش واتە مۆدێلی پەروەردە و گەیاندنی پەیڕەو، گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا، وە سیستەمی بەڕێوەبردنی کارگێڕیمان لە بەرزترین ئاست و کواڵیتیدایە. وەک ئەنجامێکی ئەم باوەڕپێکردنە، ئەو قوتابییانەی لە قوتابخانەکانی ستیرلینگ خوێندن تەواو دەکەن دڵنیان لەوەی کە بەڵگەنامەی ڕاستەقینە دەردەگرن کە لە ئاستی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوە بۆپێشکەوتن و کارکردن لە ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیا، ئوستراڵیا وە، ئەفریقیا. وە بڕوانامەی ناسێندراوی نێودەوڵەتی لەلایەن City & Guilds ــەوە وەردەگرن. جگە لەم بڕواپێکردنانە، قوتابخانەکانی ستیرلینگ هاوبەشی هەیە لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە هەڵدەستن بە پشتگیری و دابیندکردنی کواڵیتیی خوێندن، تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان، گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا، وە سیستەمی کوالێتی بەڕێوەبردن. ئەگەر بەدوای قوتابخانەیەکدا دەگەڕێیت کە بتوانێت پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز پێشکەش بە منداڵەکەت بکات کە لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوبێت، ئەوا قوتابخانەکانی ستیرلینگ هەڵبژاردەیەکی دروستە بۆ تۆ.