پێشانگای زانستی و پرۆژەکانی ستیرلینگ
پێشانگای زانستی ستیرلینگ بۆنەیەکی پەروەردەییە کە قوتابیانمان لە شارە دیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵدەستن بە نمایشکردنی چالاکی و پرۆژە و داهێنانە زانستییەکانیان بۆ رای گشتی. بۆ ساڵی 2022 پێشانگای زانستی ستیرلینگ لە بەرواری 3ی ئازاری 2022 لە فامیلی مۆڵ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
گروپی قوتابخانەکانی ستیرلینگ ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە سەرکەوتووانە چەندین قوتابخانەی تایبەت ونێودەوڵەتی لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەبات، قوتابخانەکانی ستیرلینگ خزمەتی زیاد لە ١٢،٠٠٠ قوتابی دەکات لە 58 قوتابخانە و 31 کامپوس لە 8 شاری جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستان.
پێشانگای زانستی ستیرلینگ کۆتا پێشانگای پرۆژە و بیرۆکە براوەکانی ئۆلۆمپیادی نیشتیمانی عێراق ناسراو بە (INPO)ـیە لە هەر یەک لە شارە بەشداربووەکان. لە بۆنەی ئەمساڵدا 51 پرۆژە لەلایەن 94 قوتابی نمایشدەکرێن، هەروەها چەندین چالاکی جۆراوجۆری زانستی و هاندانی بیرۆکەی زانستی تێدادەبێت.
پێشانگای زانستی ستیرلینگ میوانداری دەکات لە 6 پرۆژەی 11 قوتابی لە بەغداد، 4 پرۆژەی 6 قوتابی لە بەسرە، 6 پرۆژەی 11 قوتابی لە کەرکوک، 6 پرۆژەی 10 قوتابی لە دهۆک، 6 پرۆژەی 9 قوتابی لە سلێمانی و 23 پرۆژەی 47 قوتابی لە هەولێر.
قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە ساڵی 2006ـەوە ئۆلۆمپیادی نیشتیمانی عێراق (INPO)ی بەبەشداری قوتابخانەکانی ستیرلینگ و چەند قوتابخانەیەکی دیکەی میوان لە سەرجەم شارەکان ڕێکخستووە. قوتابیان لەسەرجەم ئاست و پۆلە جیاوازەکان لەم کێبڕکێ زانستییەدا بە پرۆژەکانیان بەشداردەبن لە بوارەکانی زانستەکان (زیندەزانی، فیزیا، کیمیا)، دیزاین، وزە، سۆفتوێر و پرۆگرامسازی، ژینگە، بیرکاری و کورتە فیلم.
قوتابیان بە هاوکاری سەرپەرشتیارەکانیان پرۆژەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا نمایش دەکەن، لیژنەیەکی داوەری شارەزا لە بوارەکاندا هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکان دەکەن و پلەبەندییان پێدەدەن. قوتابییە سەرکەوتووەکان مەدالیا و دیاری دیکە وەردەگرن، هەروەها مافی بەشداری کردنیان پێدەدرێت لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییە زانستییەکانی وەک: Regeneron ISEF و GENIUS لە ئەمریکا، Infomatrix لە رۆمانیا و کازاخستان و INESPO لە هۆڵەندا.
ئامانجی قوتابخانەکانی ستیرلینگ پێشخستنی بیروڕای رەخنەگرانە و توانای پەیوەندی قوتابیانە. ئەم بۆنەیە هەلی فێربوونی ئامانجدار بە قوتابیان دەبەخشێت لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی زانستیدا. هەروەها فێردەبن ڕێز لە جوانییەکانی زانست بگرن، هاوکات تواناکانی بەڕێوەبردنی کات و بەرپرسیارێتی و ڕێكخستنیان بەرەوپێشدەچێت. قوتابیان لە یەک پرۆژەدا چەندین بابەتی جیاواز و توانای جیاواز پێکەوە گرێدەدەن. پرۆژە و چالاکییە زانستییەکان هەلی فێربوونی بەرەدەستخراو دەرەخسێنێت لە بابەتەکانی STEMدا (زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری).
- - -
معرض "ستيرلينغ" العلمي
ومعرض المشاريع
معرض "ستيرلينغ" العلمي هو حدث تعليمي يقوم فيه طلَّابنا من أبرز المدن العراقيَّة وإقليم كوردستان، بعرض مشاريعهم العلميَّة واختراعاتهم وأنشطتهم للجمهور. يُقام معرض "ستيرلينغ" العلمي 2022 في فاميلي مول، أربيل، بتاريخ 3 مارس 2022.
مجموعة مدارس "ستيرلينغ"، التي تأسَّست منذ أكثر من 27 عامًا في العراق، تدير بنجاح المدارس الخاصَّة والدَّوليَّة في جميع أنحاء البلاد منذ ما يقرب من ربع قرن. تخدم مدارس "ستيرلينغ" أكثر من 12000 طالب، في 58 مدرسة و31 حرمًا جامعيَّاً في 8 مدن في العراق.
معرض "ستيرلينغ" العلمي هو المعرض الأخير للمشاريع والأفكار النَّاجحة الممنوحة في الجولات الأخيرة من أولمبياد المشروع الوطني العراقي (INPO) في كل المدینة. يتم تقديم 51 مشروعًا من قبل 92 طالبًا في حدث هذا العام. كما يتمُّ تضمين عدد من العروض العلميَّة للتَّوعية وتشجيع الفكر العلمي.
يستضيف معرض "ستيرلينغ" العلمي 6 مشاريع لـ 11 طالبًا من بغداد، و 4 مشاريع لـ 6 طلاب من البصرة، و 6 مشاريع لـ 11 طالباً من كركوك، و 6 مشاريع لـ 10 طلاب من دهوك، و 6 مشاريع لـ 9 طلاب من السليمانية، و 23 مشروعاً لـ 47 طالباً من أربيل.
منذ عام 2006، تنظِّم مدارس "ستيرلينغ" أولمبياد المشروع الوطني العراقي (INPO) في كلِّ مدينة بمشاركة مدارس "ستيرلينغ" والمدارس الضَّيفة الأخرى. يشارك الطلَّاب من مختلف المستويات في مسابقة المشاريع العلميَّة هذه في مجالات العلوم (الأحياء، والفيزياء، والكيمياء)، والتَّصميم، والطَّاقة، والبرمجيَّات والبرمجة، والبيئة، والرِّياضيَّات، وفئات الأفلام القصيرة.
يعرض الطلَّاب مشاريعهم المعدَّة بمساعدة مشرفيهم من مختلف المجالات العلميَّة ولجنة التَّحكيم المكوَّنة من خبراء في المجال والتَّحكيم على المشاريع. يُمنح الطلَّاب النَّاجحون ميداليَّات وجوائز أخرى، بالإضافة إلى الحق في تمثيل العراق وإقليم كردستان في مسابقات المشاريع الدُّوليَّة مثل: Regeneron ISEF (الولايات المتَّحدة الأمريكيَّة) و GENIUS (الولايات المتَّحدة الأمريكيَّة) و Infomatrix (رومانيا - كازاخستان) و INESPO (هولندا).
يهدف معرض "ستيرلينغ" العلمي إلى مساعدة الطلَّاب على تطوير مهارات الإتِّصال والتَّفكير النَّقدي. يوفِّر هذا الحدث للطلَّاب فرصًا تعليميَّةً هادفة ضمن أساليب البحث العلمي. بينما يكتسبون التَّقدير لعجائب العلم، ويطوِّرون أيضًا مهارات إدارة الوقت والمسؤوليَّة والتَّنظيم. يقوم الطلَّاب بدمج العديد من الموضوعات والعديد من المهارات وحتَّى المهارات الفرعيَّة في مشروع واحد. تقدَّم المشروعات العلميَّة والعروض التَّوضيحيَّة في هذا الحدث فرصًا تعليميَّةً عمليَّة فعَّالة تتضمَّن مواضيع العلوم والتَّكنولوجيا والهندسة والرِّياضيَّات.