• 2023/07/04

قوتابیانمان لە ڕیزبەندی 10 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی ویزاری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022-23

قوتابیانمان لە ڕیزبەندی 10 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی ویزاری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022-23 شانازیمان پێدەبەخشێت کە بڵێن 27 قوتابیمان توانیان لە ڕیزبەندی 10 یەکەمەکەی تاقیکردنەوەی ویزاریدابن. چەپڵە بۆ هەریەک لەم قوتابییە ناوازانەمان لێدەدەین بۆ ئیرادە و خۆڕاگری و هەوڵدانی بێوچانیان بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئاستی ئەکادیمی. وە بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەم قوتابییانەمان دەکەین. هەروەها سوپاس و پێزانینیمان ئاڕاستەی دایکان و باوکان و مامۆستایانی دڵسۆز دەکەین بۆ پشتگیریکردنیان.