• 2023/10/08

قوتابیانی قوتابخانەکانی ستیرلینگ مەدالیای برۆنزیان بەدەستهێنا لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ئینگلیزی هیپۆ (HIPPO) 2023

چوار قوتابیمان لارین باسان، ئاری بنار، عەبدولعەزیز وەسفی، و لاناو فواد، سەرکەوتنی بەرزیان لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ئینگلیزی هیپۆ 2023 بەدەستهێنا، بە مەدالیای برۆنزەوە گەڕانەوە. ئۆڵۆمپیادی هیپۆ گەورەترین ئۆڵۆمپیادی جیهانە بۆ زمانی ئینگلیزی، لەمساڵدا زیاتر لە 83000 قوتابی لە 65 وڵاتەوە بەشدارییان کرد. تەنها 223 قوتابی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و قوتابییەکانمان لەنێو ئەو چەند قوتابییە سەرکەوتووانەدا بوون. ئێمە شانازی بە قوتابییەکانمانەوە دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە نایابەیان. ماندووبوون و خۆبەخشییان بەرز دەنرخێنین. پیرۆزە لە لارین و ئاری و عەبدولعەزیز و لاناو.