• 2023/12/21

داننان بە هەوڵ و ماندوبوونی خێزانەکان لە گرنگیدان بە خۆشەویستی خوێندنەوە لە ماڵەوە

لە هەوڵێکی دڵسۆزانەدا بۆ زیادکردنی خولیای خوێندنەوە لەناو قوتابییەکانماندا، بڕوانامەمان پێشکەش بەو خێزانانە کرد کە منداڵەکانیان کتێب خوێندنەوەیان تەواو کردووە. ئەم ڕیزلێنانە وەک سوپاسگوزارییەکە بۆ ئەو خێزانانەی کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە گرنگیدان بە کلتوری خوێندنەوە لە ماڵەوە.