• 2023/05/02

مامۆستاکەمان پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ساڵ

لە سەرانسەری جیهاندا مامۆستایان کاری ناوازە ئەنجام دەدەن. ئەوان تەنها مەنهەجێک ناڵێنەوە – بەهاکان دەچێنن، هان دەدەن، پشتگیری دەکەن، هاوڕێیەتی دەکەن و بەڕاستی کاریگەرییان هەیە لەسەر ژیانی قوتابییەکانیان و هاوکارەکانیان. قوتابیمان "ئانیا علی ئیسماعیل" مامۆستای بیرکاریمان "هێشو فارس"ی لە کۆلێجی سلێمانی کچانی بنەڕەتی نێودەوڵەتی کاندید کردووە بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ساڵ. ئەمساڵ 11،000 کاندید لە 99 وڵاتەوە پێشکەش کراون، و مامۆستاکەمان یەکێکە لەو 60 مامۆستایەی کە لە لیستی پاڵێوراواندایە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە و تاکە مامۆستایە لە عێڕاقەوە کە پاڵێوراو بێت. خەڵاتی کامبریج بۆ مامۆستای دڵسۆز (Cambridge Dedicated Teacher Awards) پێشبڕکێیەکی جیهانییە کە تێیدا دەتوانیت مامۆستایەکی سەرەتایی یان ناوەندی ئێستا کاندید بکەیت بە پشتبەستن بە کارێکی نایاب کە کردوویەتی. کاندیدەکان بۆ خەڵاتەکان لەلایەن قوتابییان و دایک و باوک و هاوکارانەوە پێشکەش دەکرێن و براوەکان لەلایەن كۆمەڵێک دادوەرەوە هەڵدەبژێردرێن بە پشتبەستن بە کاریگەری و داهێنان و دڵسۆزییان بۆ وانەوتنەوە.