• 2023/12/12

مەدالياى برۆنز لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی IJSO 2023

قوتابیمان مریەم عومەر لە دهۆک پلەی سێیەمی لە نێوان قوتابییانی 54 وڵات بەدەستهێنا لە بیستەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی زانستی لاوان (IJSO)، کە لە 1 تا 10ــی کانوونی دووەمی 2023 لە تایلەند بەڕێوەچوو. ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی زانستی لاوان (IJSO) پێشبڕکێیەکی ساڵانەی تاکەکەسی و تیمییە لە زانستە سروشتییەکان بۆ ئەو قوتابييانەى کە تەمەنیان لە خوار شازدە ساڵەوەیە. بابەتەكانى فیزیا و کیمیا و زيندەزانى لە یەک کاتدا دەگرێتەوە.